تەڵعەت تاهیر حمدعلی؛ ساجدە عەبدوڵڵا فەرهادی؛ حومێیرا زمۆرودی
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (تحفەالاحباب لە ئاوێنەی ئەدەبیاتی فارسیدا)یە، کە تەرخانکراوە بۆ باسکردن ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (تحفەالاحباب لە ئاوێنەی ئەدەبیاتی فارسیدا)یە، کە تەرخانکراوە بۆ باسکردن و لێکۆڵینەوە لە مەسنەوی تحفەی الاحبابی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری،چونکە لە مێژووی هاوچەرخی کوردیدا زیاترناوی عوبەیدوڵڵای نەهری وەک شۆڕشگێڕێک و سەرکردەیەکی ئازا ناسراوە. کەمتر باس لە ژیانی شاعیری، بەرهەمی ئەدەبی و شیعرەکانی بە تایبەتی مەسنەوییەکەی کراوە. ئەم مەسنەویە لەژێر کاریگەری مەسنەوی مەعنەوی مەولانای رۆمی نوسراوەتەوە و شاعیر لەسەر هەمان ڕێچکە و شێوازو بیروباوەڕە تەسەوفی و نەتەوەیی و بنەماکانی ڕیبوارانی تەریقەتی نەقشبەندی خستۆتەڕوو. ئەوەی کە بەرچاوە و لەناو شیعرەکان بەڕوونی دیارە، ناوهێنان و کاریگەری شاعیرانی فارسیبێژی پێش خۆی وەک وەفایی، حافز، مەولانا، جامییە .هۆی هەڵبژاردنی بابەتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکو ئیستا بە زمانی کوردی توێژینەوەیەک لەبارەی شیعرەکانی عوبەیدوڵڵای نەهری نەکراوە و ئەم هەوڵە زانستتیە دەستپێکی لێکۆلینەوەی زیاترە لەبارەی ناوەڕۆک و شێوازی شیعرەکانی.
ناوەڕۆکی توێژینەوەکە بێجگە لە پێشەکی و ئەنجام لە دوو تەوەری سەرەکی پێکدێت. لە تەوەری یەکەم بەو پێیەی کە دێڕەشیعرییەکانی ناو مەسنەوی تحفەالاحباب سەرچاوەی سەرەکین لەبارەی ساڵ، شوێنی لەدایکبوون و رەچەڵەکی شاعیر باس لە ژیان، سەربوردەی شاعیر شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری دەکرێت. لە تەوەری دووەم باس لە شێوەی شاعیری و کاریگەری ئەدەبییاتی فارسی و شاعیرانی فارسیبێژ لەسەر شیعر و شاعیری عوبەیدوڵڵای نەهری دەکرێت و ئاستی کاریگەری و چۆنییەتی ئەم کاریگەرییە لەسەر مەسنەوی تحفەالاحباب دەستنیشان و بە وردی باسی لێوە دەکرێت.